شوبات 08, 2026 17:55 Asia/Tehran
  • گیرانی ١١ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی پژاک لە پارێزگای کرماشان

فەرماندەی بنکەی سەربازیی نەجەف ئەشرەفی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: بە وشیاری هێزە نەناسراوەکانی دەزگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان و بنکەی نەجەف ئەشرەف، ١١ سەرکردەی ناو ئێرانی گرووپی تیرۆریستی پژاک دەستبەسەر کران.

سەردار موحسین کەریمی وتیشی: ئەم کەسانە کە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی پژاک لە نێو ئێراندا بوون، لە چوارچێوی دوو شانەی ڕێکخراودا چالاکییان دەکرد و بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بنکەکانی ئەم گرووپە، بە دوای ئەنجامدانی چالاکیی خراپکارانە و تێکدانی ئاسایشی خەڵک بوون کە پێش ئەوەی هیچ هەنگاوێکی بە کردەوە هەڵگرن، ناس کران و دەستگیرکران.
فەرماندەی بنکەی نەجەف ئەشرەف بە پێداگری لەسەر چاودێریکردنی بەردەوامی جموجۆڵەکانی دوژمن، وتیشی: هێزە هەواڵگرییەکانمان بە چاوێکی تیژەوە، شەوانەڕۆژ هەموو جموجۆڵ و هەڕەشەیەکی ئەمنییان لە ژێر کۆنترۆڵدایە، و وشدار دەدەینە ئەو کەسانەی کە بەنیازی تێکدانی ئاسایشی خەڵکن، بزانن کە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و سازشنەکراو چاوەڕێیان دەکات.

 

سەرپەیڤ