وەزیری دەرەوەی ئێران: نەتەوەی ئێران لەهەمبەر ملهوڕاندا خۆڕاگری دەكات
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەركاتێک بەزمانی زۆر لەگەڵ نەتەوەی ئێران قسە بكرێت خەڵک خۆڕاگری دەکا.
عەباس عەراقچی بە ئاماژەدان بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: ئێمە لە دانوستانەکاندا زۆر جیددین و بە دوای گەیشتن بە ئەنجام داین ، بە مەرجێک لایەنی بەرامبەریش جددی بێت و ئەنجام بۆ ئەوانیش گرینگ بێت .وەزیری دەرەوەی ئێران سیاسەتی ئێرانی به هاوکاری نزیک لەگەڵ دراوسێکانی زانی و وتیشی : هه موومان پێکەوه هەوڵ ئەدەین بۆ پاراستنی ئاشتی و سه قامگیری له ناوچه که و پێشگرتن له زیادبوونی گرژی و ململانێ. عەراقچی بە ئاماژەدان بە پێشهاتە گرنگ و جێی سەرنجەکانی ئێران و ناوچەکە و جیهان لە ساڵی ڕابردووەوە وتی: لەم ماوەیەدا شایەتی شەڕی دوانزە ڕۆژە و پێشهاتەکانی نیویۆرک و چوونی وڵاتانی ئورووپایی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و پاشان ئاژاوە گێڕییەكانی ئەم دواییە بووین کە دەبێ بە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ناوی ببەین.