فەرماندەی ئەرتەشی ئێران: بێتوو دوژمن هەڵەیەک بکات، وەڵامێکی دەدەینەوە کە هەرگیز نەیبینیوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i444547-فەرماندەی_ئەرتەشی_ئێران_بێتوو_دوژمن_هەڵەیەک_بکات_وەڵامێکی_دەدەینەوە_کە_هەرگیز_نەیبینیوە
فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە بەتەواوی ئامادەکاریمان کردووە و دەزانین ئەم دوژمنە زمانی زۆر نەبێ زمانی تر تێناگات.
(last modified 2026-02-10T13:12:09+00:00 )
شوبات 10, 2026 14:19 Asia/Tehran
  • فەرماندەی ئەرتەشی ئێران: بێتوو دوژمن هەڵەیەک بکات، وەڵامێکی دەدەینەوە کە هەرگیز نەیبینیوە

فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە بەتەواوی ئامادەکاریمان کردووە و دەزانین ئەم دوژمنە زمانی زۆر نەبێ زمانی تر تێناگات.

سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: ئەمڕۆ مەیدانی بەرگری و مەیدانی دیپلۆماسی مەیدانێکە کە تێیدا بەرگری لە سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک، بەرژەوەندیی گشتی، ئاشتی و ئاسایشی وڵات و ناوچەکە دەکرێت.  سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی ڕوونیشی کردەوە: ئێمە دەزانین ئەم دوژمنە  زمانی زۆر نەبێ لە زمانیتر تێناگات و لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا زۆر و توانای ئێمەی بۆ دەرکەوت و ئەمڕۆش لە ئاستێکی بەرزتری ئامادەیی بەرگریداین و بێتوو هەڵەیەک بکەن، بە دڵنیاییەوە وەڵامێک وەردەگرن کە تا ئێستا نە بینیویانە و نە ئەزموونیان کردووە.