پەیامی تەلەفزیۆنیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەبۆنەی بەشداری بەشکۆی خەڵک لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەنداندا
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا، کۆبوونەوەی گەورە و ملیۆنی خەڵك لە ڕۆژی 22 ڕێبەندانیان بە جێگای شانازی و زیادبوونی دەسەڵات و کەرامەتی کۆماری ئیسلامی و بە هۆکاری نائومێدی بۆ دوژمنان لە تەسلیمبوونی نەتەوەی ئێران ناو بردو سوپاسی هەموو بەشداربووانی ئەم هەنگاوە مەزنەی کرد و هەمووانی بانگێشت كرد بۆ پاراستنی یەکێتی پڕبایخی نەتەوەیی.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم پەیامەدا ڕوولە نەتەوەی ئازیزی ئێران فەرموویان: لە ڕۆژی بیست و دووی ڕێبەندان ی ئەمساڵدا کارێکی گەورەتان کرد؛ ئێرانتان سەربەرز کرد، وەک هەمیشە بە پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیتان زیاد کرد و ئەو دوژمنانەی کە هەوڵی تەسلیم کردنی نەتەوەی ئێرانیان دەدا نائومێد بوون.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی پاداشی ئەم كارە گەورەیان بە كەرامەت و دەسەڵاتی زۆرتر و سەربەخۆیی تۆكمەتری ئێران لەقەڵەم دا و فەرمووشیان : با هەموومان هەوڵ بدەین ئەم پەیوەندی و یەکگرتوویی نیشتمانیە بپارێزین کە زۆر بەنرخە. بەڕێزیان بە ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی نەتەوە لە شەقامەکاندا و دووپات كردنەوەی یەک وتە و دروشم ، شوناس و کەسایەتی خۆیان بە دوژمنان پیشان دا و فەرموویان سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو نەتەوەی ئێران و هەموو بەشدار بووانی ئەو كۆبوونە گەورە و ملوێنیە لە سەرانسەری وڵات د ەكەم .
.