عەراقچی: بەشێک لە داراییە دەسبەسەرگیراوەکانی ئێران ئازاد کران
حوزهیران 22, 2026 18:18 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: بەشێک لەداراییە دەسبەسەرگیراوەکانی ئێران بە هەوڵی نێوبژیوانانی قەتەری و پاکستانی ئازاد کران.
سەید عەباسی عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە شی کردنەوەی ئەنجامی دانوستانەکانی دوێنێ، یەکشەممە، لەگەڵ ئەمەریکا و نێوەندگرانی پاکستانی و قەتەری،لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی: نێوەندگیری ماندوو نەناسانەی پاکستان و قەتەر پێشکەوتنی گەورەی لێکەوتەوە بۆکۆتاییهێنان بە شەڕی لوبنان. ناوبراو وتیشی : هەروەها بایکوتی هەناردەکردنی نەوت و پترۆکیمیا هەڵپەسێردرا و گەمارۆی دەریایی هەڵگیرا و بەشێک لە داراییە دەس بەسەر کراوەکان ئازاد کران و پلانی گەورەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری ئێران جێبەجێ کرا. عەراقچی جەختی لەوە کردەوە: یەکەم تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە؛ یەکەی چارەسەرکردنی ململانێکان لە لوبنانە.
سەرپەیڤ