خەڵاتی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی لە بواری شێرپەنجە پێشکەشکرا بە پزیشکێکی ئێرانی
ئهیلوول 18, 2026 18:28 Asia/Tehran
پزیشکێکی ئێرانی وەکوو براوەی خەڵاتی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی لە ناوچەی مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵات بۆ کۆنترۆڵکردنی شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە لەم ناوچەیە هەڵبژێردرا.
بەپێی بڕیاری فەرمی لیژنەی ناوچەیی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی لە مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵات، دکتۆر ئەمیرعەلی حەمیدییە، پزیشک و مامۆستای زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران، وەکوو براوەی ئەم خەڵاتە لە بواری شێرپەنجە ناسێندراوە. خەڵاتی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی لە ناوچەی مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵات بۆ کۆنترۆڵی
شێرپەنجە، یەکێک لە خەڵاتە گرینگەکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستییە لەم ناوچەیە کە پێشکەش دەکرێت بەو کەسانەی ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە بواری پێشگیریکردن، کۆنترۆڵکردن یان توێژینەوە لە بواری شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، یان شەکرە.