لەناوچوونی ژێردەریایی بێ کاپتەنی دوژمن بە تەقەی هێزی دەریایی ئەرتەش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447808-لەناوچوونی_ژێردەریایی_بێ_کاپتەنی_دوژمن_بە_تەقەی_هێزی_دەریایی_ئەرتەش
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموزدا ژێردەریاییەکی بێ کاپتەنی لەدوورەوە کۆنترۆڵکراوی دوژمنیان تیابردووە و هەروەها دوو کەشتی نەوتهەڵگریش بەر مین کەوتوون.
(last modified 2026-10-31T11:06:35+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2026 08:15 Asia/Tehran
  • لەناوچوونی ژێردەریایی بێ کاپتەنی دوژمن بە تەقەی هێزی دەریایی ئەرتەش

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموزدا ژێردەریاییەکی بێ کاپتەنی لەدوورەوە کۆنترۆڵکراوی دوژمنیان تیابردووە و هەروەها دوو کەشتی نەوتهەڵگریش بەر مین کەوتوون.

 

بەپێی زانیارییەکانی بەشی پەیوەندییە گشتیەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش، ژێردەریاییە بێ کاپتەنەکەی دوژمن لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمزدا کەوتۆتە بەر دەسڕێژیی گوللەی قارەمانانی هێزی دەریایی ئەرتەشەوە و لەناوچووە. هێزی دەریایی ئەرتەش هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە دوو کەشتی نەوتهەڵگری سەرپێچیکاریش پەکیان کەوتووە، پێیداگرت کە خاوەنانی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بە تەواوی بەرپرسن بەرامبەر بە دەرەنجامی هاتوچۆی بێ مۆڵەت و گوێنەدان بە وشدارە ئیمەنی و دەریاییەکان.  هێزی دەریایی ئەرتەش هۆشداریشی بە دوژمن دا کە هەر جموجۆڵێک، دزەکردن، یان کردەوەی دنەدەرانە لە ناوچەکانی ژێر چاوەدێریی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەوڕووی کاردانەوەی کوشندە و بەهێزی هێزی ئێرانی دەبێتەوە.