پزیشکیان: دەوڵەت بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی "نە شەڕ، نە ئاشتی" هەوڵ دەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447790-پزیشکیان_دەوڵەت_بۆ_تێپەڕاندنی_بارودۆخی_نە_شەڕ_نە_ئاشتی_هەوڵ_دەدا
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاماژە بە فەرمانی ئەم دواییەی ڕێبەری باڵای شۆڕش بە سکرتێری باڵای ئاسایشی نیشتمانی بۆ پێوشوێن گرتنی مەرجە باسکراوەکان بەئامانجی تێپەڕاندنی دۆخی "نەشەڕ، نە ئاشتی"، ئەو فەرمانەی بەهەڵگری پەیامێکی گرینگ زانی بۆ دیاریکردنی ئاسۆی داهاتووی وڵات و جەختی کرد: دەوڵەت بەوپەڕی تواناوە، بەدواداچوون بۆ هاتنەدی ڕێوشوێنەکانی ڕێبەریی دەکات.
(last modified 2026-10-28T15:43:45+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2026 19:20 Asia/Tehran
  • پزیشکیان: دەوڵەت بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاماژە بە فەرمانی ئەم دواییەی ڕێبەری باڵای شۆڕش بە سکرتێری باڵای ئاسایشی نیشتمانی بۆ پێوشوێن گرتنی مەرجە باسکراوەکان بەئامانجی تێپەڕاندنی دۆخی "نەشەڕ، نە ئاشتی"، ئەو فەرمانەی بەهەڵگری پەیامێکی گرینگ زانی بۆ دیاریکردنی ئاسۆی داهاتووی وڵات و جەختی کرد: دەوڵەت بەوپەڕی تواناوە، بەدواداچوون بۆ هاتنەدی ڕێوشوێنەکانی ڕێبەریی دەکات.

 

دوکتور پزیشکیان وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستی ئامادەکاریی بەردەوام بۆ دەزگاکانی جێبەجێکار بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی بارودۆخی وڵات و وتی: هەموو وەزیران، سەرۆک و جێرانی دەزگە کارگێریی و جێبەجێکارەکان ئەرکمەندن بەوەی وێڕای پاراستنی ئامادەیی تۆکمەو تەواو، هاوتەریب لەگەڵ بارودۆخی هەنووکە، بەڕێوەبەرایەتی و کەمکردنەوەی تێچووەکان بخەنەنێو بەرنامەی کارەەوەو لەتواناکانی بەردەست بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سودوەرگرتن و بەهێزکردنی توانای نەتەوەی کەڵک وەربگرن.

سەرۆک کۆمار وتیشی: دەبێ بە بەڕێوەبەرایەتیی شیاوی سەرچاوەکان و چاکسازیی لە پرۆسەکاندا بیسەلمێنین کە وڵات خاوەن توانای بەرگەگرتنی زۆرەو لەهەمبەر هەرچەشنە هەڕەشە، گوشاری دەرەکی و بایکۆت، هێزمەندانەو یەکگرتووانە ڕادەوەستێ. دوژمنان نابێ وەبزانن بە زیادکردنی گوشارو هەڕەشەکان دەتوانن ئیرادەی گەلی ئێران لاواز بکەن و وڵات ناچار بە تەسلیمبوون بکەن.

بەپێی ئەو راپۆرە، بابەتە باسکراوەکانی کاتی سەردانی شاندی قەتەری و سەرۆکی سوپای پاکستان و هەروەها ڕاوێژکارییە ئەنجامگرتووەکان لەگەڵ سێ بەرپرسی پلەبەرزی عەرەبستانی سەعودی، پاکستان و تورکیا، بەتەوەری گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و پرۆسەی وتووێژ و دیالۆگی هاوپێوەند، شیکرایەوە.

لەدرێژەی کۆڕی ئەنجوومەنی وەزیران، راپۆرێک سەبارەت بە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ مۆسکۆ و دیدار و وتووێژەکانی ئەو گەشتە پێشکەش کرا. لە شیکردنەوەی ڕەهەندەکانی ئەو سەفەرەو گۆڕانکارییە دیپلۆماتیکییەکانی ناوچە، جەخت کرا لەسەر رۆڵی خۆڕاگریی گەلی ئێران، باڵادەستیی هێزە چەکدارەکان، بەڕێوەبەرایەتی دەم و دەزگە جێبەجێکارەکان و ڕێبەریی و ڕێوشوێنی مەقامی مەزنی ڕێبەریی لەبەهێزکردنی جێگەوشوێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکان.

لە شیکردنەوەی پەیامی سەفەری بەرپرسانی باڵای عەرەبستانی سەعودی، پاکستان و تورکیا وێڕای ئاماژە بە گۆڕانکارییە ئاسایشییەکانی ناوچە، هۆشداریی درا لەحاند شوێنهاتەکانی سیاسەتی رژیمی زایۆنیستی لە لاوازکردنی وڵاتانی ناوچە، بەرفراوانکردنی بازنەی دەسدرێژییەکان، هێنانەدی بوار بۆ پارچەپارچەکردن و لاوازکردنی حکومەتەکانی ناوچەو تێوەگلاندنی ئەمریکا لە شەڕ و پێکدادانە ناوچەییەکان وەک سیاسەتی هەمیشەیی ئەو رژیمە. لەو چوارچێوەدا، جەخت کرا لەسەر پێویستیی وریایی وڵاتانی ناوچە لەهەمبەر شێواز و سیاسەتەکانی گرژیی چێکەر و بەهێزکرانی هاوکاریی بەکۆمەڵ لەپێناو پاراستنی سەقام، یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و پێش گرتن بە پەرەسەندنی کێشەو ئاڵۆزییەکان.