ڕابەری باڵای شۆڕش: دەبێ وەڵامدانەوە بە دوژمن، دەسبەجێ، کاریگەر و بێ سنوور بێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447818-ڕابەری_باڵای_شۆڕش_دەبێ_وەڵامدانەوە_بە_دوژمن_دەسبەجێ_کاریگەر_و_بێ_سنوور_بێ
ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ فەرماندەرانی باڵای هێزە چەکدارەکان، ئامادەیی جەنگیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی بە یەکێک لە پێویستییەکان ناوبرد و رایگەیاند، پێویستە هەر ئاست و جۆرێکی هەڕەشە، وەڵامی دەسبەجێ و کاریگەر و بێ سنووری جوگرافیی هەبێت.
(last modified 2026-10-31T15:09:22+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2026 18:55 Asia/Tehran
  • ڕابەری باڵای شۆڕش: دەبێ وەڵامدانەوە بە دوژمن، دەسبەجێ، کاریگەر و بێ سنوور بێ

ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ فەرماندەرانی باڵای هێزە چەکدارەکان، ئامادەیی جەنگیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی بە یەکێک لە پێویستییەکان ناوبرد و رایگەیاند، پێویستە هەر ئاست و جۆرێکی هەڕەشە، وەڵامی دەسبەجێ و کاریگەر و بێ سنووری جوگرافیی هەبێت.

 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیداری فەرماندەرانی باڵای هێزە چەکدارەکان وتی: ئەگەر دوژمنان سەرلەنوێ پەلامارە سەربازیی یان تیرۆریستییەکانیان دەس پێ بکەنەوە، ئەوە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێرانن کە کات و مەرجەکانی کۆتایی هێنانی دیاریی دەکەن.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان هەروەها جەختی لە بەهێزکردنی نژیارڤانی زانیاریی سەربازی، قووڵکردنەوەی بەرگریی خۆماڵی لەدوو بواری "دوکتورین" و"تاکتیک"، پەرەپێدانی توانای بەرگری و ئەمنیی نوێ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و بەهێزکردنی ورە و هەوڵی بێوچان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکان کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا، بڕیاردرا لیستی ئامانجەکان بە شێوەیەک نوێ بکرێتەوە کە هەموو جۆرە سامانی ماددیی و مەعنەویی دووژمنی ئەمریکی-زایۆنی بکەوێتە بەر ئامانجی هێزە چەکدارەکان.

بەڕێزیان پشتیوانیی نیشتمانی لە هێزە چەکدارەکانی بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی رێگریکردن لەهەمبەر وڵاتانی بیانیی دوژمنی ئێران و بەکرێگیراوە ناوخۆییەکانیان ناوبرد و وتی : ئامادەبوونی هەشت مانگانی گەلی مەبعوس لە مەیدانەکان، لەدرێژەی بەشی بەرەڤانیی پیرۆزی هەشت ساڵان دایە کە هاوتەریب لەگەڵ ڕاوەستاویی هێزە سەربازییەکان، هێزی پۆلیس و بەسیج، یەکپارچەیی خاکی ئێران و نیزامی ئیسلامی پاراستووەو دەیپارێزێ.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای سوپاس وێژیی و پێزانینی راوەستاویی ژیرانەی بەرەی خۆڕاگریی لە وڵاتانی جۆربەجۆر، یەکێتی وڵاتانی ناوچەی میحوەرەی خۆڕاگریی بە فەکتەری دیاریکەر و چارەنووس ساز زانی کە کاریگەرییەکی ستراتیژیی هەیە لە داڕشتنی نەزمی نوێی سیاسی و ئەمنی لە ڕۆژئاوای ئاسیاداو هیوای خواست؛ ئەو نەزم و تەکوزییە نوێیە، بوار بۆ یەکگرتنی گەلان و دەوڵەتانی ئیسلامی لەپێناو پێکهاتنی شارستانییەتی نوێی ئیسلامی، خۆش بکا.

سەرلەشکر عەبدوڵڵاهی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەمیری سەرلەشکر حاتەمی فەرماندەی گشتیی ئەرتەش و سەرداری سەرلەشکر وەحیدی فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەدیدار لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان وێرای پێشکەشکردنی ڕاپۆرت لەسەر دۆخی ئامادەیی بەرەڤانیکەرانی وڵات لە کەنارئاوەکانی کەنداوی فارس، ناوچە ئۆپەراسیۆنییەکانی گەرووی هورمز، دەریای عوممان و سنورەکانی باکووری رۆژاواو باشووری رۆژهەڵاتی وڵات، راپۆرتێکیشیان لەبارەی بەرهەمهێنانی چەندهێندەیی چەشنی جۆراوجۆری تەقەمەنی و چەکئامێری ناسکردن، پشتیوانی و جەنگی پێشکەشی بەرێزیان کرد.

فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکان وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندیی لەو چالاکییانەی کە کراوە، داوای لە فەرماندەرانی باڵای سەربازیی کرد، ڕێز و سوپاس و رەزامەندیی بەڕێزیان بەئاگاداریی گشت هێزە سەربازییەکان، هێزەکانی پۆلیس، بەسیج و فەرمانبەرانی ئەو ڕێکخراوانەو وەزارەتی بەرگریی و خێزانە بەڕێزەکانیان بگەیێنن.