سەردار موحبی: بێتوو دوژمنان یەک هەڵە بکەن، بەرەوڕووی سوورپرایزی ئێمە دەبنەوە
سەردار موحبی وتەبێژی سپای پاسداران بە ئاماژە بە سوورپرایزی مووشەکی و درۆنی هەوافەزای سپا بۆ دوژمنان وتیشی: وەڵامی هەر هەڕەشە و مەترسییەک لە هەر ناوچەیەکدا، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و پێشبینی نەکراو دەدەینەوە.
سەردار حسێن موحبی وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئەمڕۆ بە کەڵکوەرگرتن لە زانستی خۆجێی و جوگرافیای بەربڵاومان، توانیمان شار و دامودەزگای مووشەکی ژێرزەوینیی یەکجار زۆر و بەرفراوان دروست بکەین. سەردار حسێن موحبی ڕاشیگەیاند: یەکێک لە دەستکەوتەکانی هەوافەزای سپا چوونەپێشەوەی خێرا و بەتاوی پیشەسازی ئێمە بەرەو بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی پاش شەڕی سەپێندراوی دووەمە .هەوافەزای سپا پاش شەڕی سەپێندراوی دوووەم توانی ٢٦٠ فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوژمن بکاتە ئامانج. یەکێکی دیکە لە دەستکەوتەکانی سپا بەدیهێنانی هاوسەنگیی دەسەڵات بە تەرکیز کردنە سەر مووشەک، درۆن و پیشەسازی جەنگی ئێلێکترۆنیکە. ئێمە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٧ درۆنی "ئێم کیو ئێم ١٧٠"ـمان ڕاو کردووە، کە ئەوە پیشاندەری باڵادەستبوونی تەکنەلۆژیای ئێمە لە شەڕی ئەلیکترۆنیکدایە لە چاو تەکنەلۆژیای دوژمن. ناوبراو وتیشی: ئەگەر شەڕێکیتر دەست پێ بکەن، هەموو دونیا سوورپرایزەکانی هەوافەزای سپای پاسداران دەبینن و ئەو ڕۆژەیە کە دوژمن لە ڕادەی دەسەڵات و توانای سپا شۆک دەبێت. وتەبێژی سپا وتیشی: تەنیا یەک هەنگاوی هەڵەی دیکەی تیرۆریستانی ئەمریکایی و زایۆنی لە پلان و پێشبینییەکانیاندا، زیانێکی لێ دەکەوێتەوە کە تا ساڵاهای ساڵ شوێنەوارەکەی دەمێنێتەوە. کاربەدەستێکی باڵای ئاسایشیش بە سەرنجدان بە بەردەوامبوونی هەڕەشە سەربازییەکانی دوژمن، لە وتوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی پرێس تی ڤی وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە مەبەستی سەپاندنی گوشاری دەروونی بەسەر خەڵکی ئێران بەردەوام هەڕەشە و گوڕەشەکانیان دووبارە دەکەنەوە، بەڵام دەبێ بزانن کە ئەم هەڕەشە و گوڕەشانە هیچ کاریگەرییەکی نییە لەسەر ویست و ورەی بەرزی ئێران بۆ وەڵامدانەوەیەکی گورچکبڕ بە هەر چەشنە دەستدرێژییەک. ناوبراو وتیشی: هەر زەربەیەکی دژ بە ئێران لە ڕاستیدا مۆڵەتێکە بۆ وەڵامدانەوەی خێرا، بێسنوور و پەشیمانکەرەوە، و ئێران لە بواری بەرگریکردن لە خۆیدا هیچ سنوورێکی جوگرافیایی، کات و ساتی یان بانکی ئامانج لەبەرچاو ناگرێ.