تەقینەوەی سێهەمین نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە گەرووی هورموز
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە سێهەمین کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە گەرووی هورموز تەقیوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی دەریایی سپا لە یەکەم کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە تا ئێستا، سێ کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە کاتی تێپەڕین بە ڕێڕەوە نایاساییەکانی گەرووی هورمۆزدا تووشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە بوونە و دووکەڵی ئاگری ئەم نەوتهەڵگرانە هەموو ئاسمانی گەرووی هورموزی داپۆشیوە.
ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرانە لەبەر کوژاندنەوەی سیستەمەکانی ترانزێت و ڕاداریان و هەروەها بەهۆی دنەدران لەلایەن سوپای قاچاخچی و دەستدرێژکاری ئەمریکاوە، لە ئاگردا دەسووتێن.
هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت کە یاسا و ڕێساکانی گەرووی هورموز چەندین جار بە هەموو کەشتییەکان ڕاگەیەندراوە و سەرپێچیکردنی کەشتییەکان لەم یاسا و ڕێسایانە و جێبەجێکردنی فەرمانەکانی سوپای ئەمریکا سەبارەت بە تێپەڕین بە ڕێگە نایاساییەکانی گەرووی هورموزدا، چارەنووسێکی تریان نابێت.