عێراقچی: ناهێمنی لە کەنداوی فارس لە سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448206-عێراقچی_ناهێمنی_لە_کەنداوی_فارس_لە_سیاسەتی_دوژمنکارانەی_ئەمریکاوە_سەرچاوە_دەگرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێکۆدا وتی: ناهێمنیی زاڵ بەسەر کەنداوی فارس و گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە گەرووی هورمز، بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەو کردەوەی دەسدرێژکارانەی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژی ئێرانە.
(last modified 2026-11-16T14:30:21+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2026 18:00 Asia/Tehran
  • عێراقچی: ناهێمنی لە کەنداوی فارس لە سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێکۆدا وتی: ناهێمنیی زاڵ بەسەر کەنداوی فارس و گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە گەرووی هورمز، بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەو کردەوەی دەسدرێژکارانەی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژی ئێرانە.

 

سەید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی سییەمی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووریی ئێکۆ پێی داگرت: ناهێمنیی زاڵ بەسەر کەنداوی فارس و پێشهاتەکانی پەیوەست بە گەرووی هورمز، لە سیاسەتی دوژمنکارانەو کردەوەی دەسدرێژکارانەی هاوبەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژ بەئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەوەش راستییەکی، حاشاهەڵنەگرە. وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆبوونەوەی سییەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووریی ئێکۆ لە ئیسلامئابادی بە سەرکەوتووانە وەسف کردو وتی: وڵاتانی ئەندام لەو کۆبوونەوەدا، پشتگرییان لە پێشنیارە دوو رۆژییەکەی ئێران کردو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ و چەسپاندنی سەقام لە ناوچەدا بوون. سەید عەبباس عێراقچی پاش کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێکۆ، داکۆکیی وڵاتانی ئەندامی ئێکۆ لە گەڵاڵە دوو رۆژییەکەی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لەناوچەی بە یەکێ لە دەسکەوتە گرینگەکانی ئەو کۆبوونەوە ناوبرد و رایگەیاند، ئەندامانی ئامادەی کۆبوونەوەی ئێکۆ، پێشوازییان لەو پێشنیارە کردو خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕی ئێستای سەپێندراو بەسەرناوچەدا بوون. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بە دۆخی مرۆیی لە فەلەستین، رەخنەی گرت لەوەی وا ناوی نا، ژینۆسایدی خامۆش لەو وڵاتەو وتی: ڕێگریی لەهاتنی خواردەمەنی، ئاوی پاک و سەلامەت و دەواو دەرمان، خەڵکی بەرەوڕووی دۆخێکی دژوار کردووە. عێراقچی وتیشی: لافاو و بارانبارینی بەخوڕ، گرفتە مرۆییەکانی تاوپێداوەو پێویستە کۆمەڵگای جیهانی بۆ گۆڕینی ئەو دۆخەو ناردنی یارمەتییە پێویستەکان، هەنگاو هەڵگرێ. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: وڵاتانی ئەندامی ئێکۆ، کاردانەوەی باشیان لەوبارەوە بووەو بۆ یارمەتیدان بە باشترکردنی دۆخی غەززە، ئامادەییان راگەیاند. وەزیری دەرەوە لە کۆتاییدا بەئاماژە بەوەی کە کۆبوونەوەی ئیسلامئاباد، کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو بوو، هیوای خواست؛ ئەنجامی گفتوگۆکان، ببێتەمایەی بەهێزبوونی هاوکارییەکان لەئاستی ناوچەدا و بارودۆخی ئەمنی و ئابووریی وڵاتانی ئەندامیش بەرەو باشبوون ببات.