تیاچوونی چوار تیمی گرووپەکانی تیرۆریستیی جیاییخواز لە ڕۆژاوای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448352-تیاچوونی_چوار_تیمی_گرووپەکانی_تیرۆریستیی_جیاییخواز_لە_ڕۆژاوای_ئێران
ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند کە چوار تیمی ئۆپەراسیۆنیی سەر بە گرووپە تیرۆریستییە جیاییخوازەکانی لەم پارێزگایەدا لەناو بردووە و ٢٧ تیرۆریستی ئەندامی ئەم تیمانەشیان قۆڵبەست کردووە.
(last modified 2026-11-23T15:53:13+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2026 19:22 Asia/Tehran
  • تیاچوونی چوار تیمی گرووپەکانی تیرۆریستیی جیاییخواز لە ڕۆژاوای ئێران

ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند کە چوار تیمی ئۆپەراسیۆنیی سەر بە گرووپە تیرۆریستییە جیاییخوازەکانی لەم پارێزگایەدا لەناو بردووە و ٢٧ تیرۆریستی ئەندامی ئەم تیمانەشیان قۆڵبەست کردووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتڵاعات، ئەندامانی چوار تیمی چەکداریی سەر بە گرووپە جیاییخوازەکان کە لە چوارچێوی پلانی زایۆنی و ئەمریکاییدا خەریکی ڕێکخستنی هەڵمەت و کردەوەی تیرۆریستی و ئاڵۆزکردنی ناوخۆی وڵات بوون، کەوتنە داوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هەر هەموو ٢٧ تیرۆریستەکەی ئەندامی ئەم تیمانە ناسران و گیران. لەم تیرۆریستانە هەروەها دەست گیرا بەسەر ٥٢ چەکی کڵاشینکۆف و ٢٠٤ خەشاوی فیشەکدا، بە دیش و ڕسیڤێرێکی ستارلینگیش. هەروەها شەش ئەندامی سێ تیمی قاچاخی چەک و کەرەستەی جەنگی لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی و شەڕی ناوشار، لە کاتی هاتنە ناو خاکی ئێران ناس کران و دەستبەجێ گیران، کە یەکێک لەم کەسانە ئێرانی نییە.هەروەها دەست گیرا بە سەر ٢٠١ دەمانچە و ١٠٠خەشاوی فیشەکی دەمانچە لەم تیمانەی قاچاخی چەک.