تێکشکێندرانی بیستەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-1 ی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز
تشرینی دووهم 22, 2026 19:46 Asia/Tehran
جەنگاوەرانی بەرگریی ئاسمانیی هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، توانیان بیستەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی سیخوڕی - جەنگیی MQ-1 ی ئەمریکی، لە رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز بخەنەژێر چاودێریی و لەناوی ببەن.
ئەوە چوارەمین درۆنی سیخوڕیی-جەنگیی سوپای دەسدرێژیکەری ئەمریکایە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بە سوودوەرگرتن لە سیستەمی نوێ و پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانیی سپا، خراوەتەخوارەوە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە کە سنووری ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی وڵاتەو هەرچەشنە دەسدرێژیی و بەزێندرانی ئەو سنوورە، بەرەوڕووی وەڵامی سەخت، شێلگیرانەو هێزمەندانەی جەنگاوەرانی ئیسلام دەبێتەوە.