وشداری عەراقچی بە ترامپ: پلانی بی ترامپ شکستێکی گەورەتریش دەبێت
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی پلانی "بی"ـیەکەت بێگومان شکستێکی گەورەتر دەبێت. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش نووسی هەر کەس ئاگری شەڕ هەڵگیرسێنێت بڵێسەی ئەو ئاگرە داوێنی خۆیشی دەگرێتەوە.
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە وشداریدان بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا نووسی: پلانی "ئەلف"ـەکەت بۆ دەستگەیشتن بە سەرکەوتنێکی سەربازیی خێرا و بێ کێشە شکستی هێناوە جەنابی سەرۆک کۆمار! پلانی بییەکەیشت بێگومان شکستێکی گەورەتر دەبێت. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە هەلی دەستگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بێوێنەتان لە کیس چوو، پاش ئەوەی باندی ئەمریکا لە کۆتاییدا ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی کە لە دانوستانەکان بەدەستی هێنابوو شاردەوە. "سەرەتا ئیسرائیل" هەمیشە بە مانای لە کۆتاییدا ئەمریکایە.گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش هۆشداری دا بە وڵاتانی عەرەبی ناوچە سەبارەت بە بەشدارییان لە شەڕنانەوەی شیمانەیی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی دژ بە وڵاتەکەمان. ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە پەیامێکەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەشێک لە شیعرە بەناوبانگەکەی زەهیر بن ئەبی سەلما شاعیری عەرەبی بڵاو کردەوە، سەبارەت بە لۆمەکردنی دووبەرەکی و شەڕنانەوە کە وەرگێڕاوەکەی بەم شێوەیە: گەر سزادان بکەوێتە دواوە لە نامەی تۆماردا بۆ ڕۆژی پەسڵان رادەگیرێت. گەر زووتریش سزا بدەی تۆڵە و سزادان هەر لەم دنیادا ڕوو دەدات.شەڕ شتێک نییە بەدەر لەوەی کە ناسیوتانە و چەشتوتانە؛ و ئەم قسەیە سەبارەت بە شەڕ بۆچوونێکی بێبنەما نییە.اتێک کە ئاگری شەڕ هەڵگیرسێنن بێگومان کارێکی خراپتان کردووە و هەرچەندێک زیاتر هەوڵ بدەن بۆ ئەو کردەوە خراپەیە، ئاگرەکە زیاتر بڵێسە دەستێنێت. ئەو کات وەها هەڵدەکوتێتە سەرتان کە بەردی بەرداشیش ورد دەکات، ئیتر تا هەتایە لە ناخی ئەوە ، چارەڕەشی و چەرمەسەری تازە لەدایک دەبێت.