تەقینەوەی دوو کەشتیی سەرپێچیکار لە ڕێگای باشووری گەرووی هورموز
هێزی دەریایی سپا لە ئاگادارییەکدا بڵاوی کردەوە کە دوو کەشتیی سەرپێچیکار کە بە پێشێلکردنی یاسا و ڕێساکانی دەریاوانی خەریکی تێپەڕین بە ڕێگای نایاساییەکەی باشووری گەرووی هورموزدا بوون، بەر بەرمینی دەریایی کەوتن و ئەوەش بووە هۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لەنێو ئەو دوو کەشتییەدا.
لە درێژەی ئاگادارییەکەدا هاتووە کە یەکێک لەم گەمیانە کەشتییەکی سوپەرنەوتهەڵگر بوو کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتەی پێبوو، لە باکووری بەندەری خەسەب بەر مینی دەریایی کەوت و لە ئاگردا سووتا. کەشتیی نەوتهەڵگری دووەمیش لە کاتی چوونەدەرەوە لە گەرووی هورمز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەم ئاوڕێیەدا بەر مینی دەریایی کەوت و ئاوری تێبەر بوو.هێزی دەریایی سپا لە ئاگادارینامەکەی خۆیدا وشداری داوە بە خاوەنانی نەوتهەڵگرەکان و کۆمپانیاکانی کەشتیوانی، کە کەشتییەکان و سەرمایە و سامانی خۆیان نەکەنە قوربانیی بانگەشە و وادە و بەڵێنە درۆینەکانی فەرماندەرانی سێنتکام.