ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی پۆڵا لە پلەی حەوتەمدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i414794-ئێران_لە_بواری_بەرهەمهێنانی_پۆڵا_لە_پلەی_حەوتەمدایە
وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران وتی: ئێران لە نێو دە وڵاتی یەکەمی وەبەرهێنانی پۆڵا لە جیهاندا پلەی حەوتەمی مسۆگەر کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2023 04:02 Asia/Tehran
  • ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی پۆڵا لە پلەی حەوتەمدایە

وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران وتی: ئێران لە نێو دە وڵاتی یەکەمی وەبەرهێنانی پۆڵا لە جیهاندا پلەی حەوتەمی مسۆگەر کردووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سەرباری گەمارۆ بایکۆتی ملھوڕانەو بەربەستی زۆر لە بەردەم پێشکەوتن و گەشەسەندنی وڵات توانی لە بوارەکانی پیشەسازیی جۆراوجۆر لەوانە وەبەرهێنانی پۆڵا لە ڕیزی باشترینەکانی جیهاندا بێت.

لەم ڕووەوەو بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «سەیید ڕەزا فاتمی ئەمین» وەزیری پیشەسازی، کانگاو بازرگانیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا، ئێران لە نێو ١٠ وڵاتی ھەڵکەوتەی جیھان لە ڕووی گەشەی بەرهەمهێنانی پۆڵاوە لە ئاستێکی بەرزدا بووە.

وەزیری پیشەسازی، کانگاو بازرگانیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێران لە بواری وەبەرھێنانی پۆڵا لە ڕیزی حەوتەمی جیھاندایە.