کۆنترین بینای ئەندازیاریی جیهان لە ئێراندایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i435993-کۆنترین_بینای_ئەندازیاریی_جیهان_لە_ئێراندایە
یەکێک لە گەورەترین بینا ئەندازیارییەکانی جیهان لە شاری شووشتەری سەر بە پارێزگای خوزستان هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای ئێراندایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2025 12:56 Asia/Tehran
  • کۆنترین بینای ئەندازیاریی جیهان لە ئێراندایە

یەکێک لە گەورەترین بینا ئەندازیارییەکانی جیهان لە شاری شووشتەری سەر بە پارێزگای خوزستان هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای ئێراندایە.

بینا ئاوییەکانی شووشتەر لە سەیر و سەمەرەترین بیناکانی ئێران لە سەردەمی ساسانییەکان و لە شاکارە ئەندازیارییە کەوناراییەکانی ئێران و لە گرینگترین ئاسەوارە تۆمار کراوەکانی نێو پێڕستی جیهانیی یونسکۆ دێتە ئەژمار.

ئەم کۆبینایە، سیستەمێکی پێشکەوتوو و ئاڵۆزکاوی پێکهاتوو لە جۆگە، بەنداو، پرد، ئاش و تاڤگە دەگرێتەوە کە بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئاوی ڕووباری کاروون لە سەردەمی ساسانییەکان و تەنانەت پێشتریش ساز کراوە.