کۆتایی هاتنی چێکردنی شورەی سنووری لەلایەن تورکیاوە لەسەر سنوری هاوبەشی لەگەڵ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i286348-کۆتایی_هاتنی_چێکردنی_شورەی_سنووری_لەلایەن_تورکیاوە_لەسەر_سنوری_هاوبەشی_لەگەڵ_سووریا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند؛ کاری چێکرانی شورەیەکی کۆنکرێتی بەدرێژایی زیاتر لە٥٥٠کیلۆمیتر لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا کۆتایی پێ‌هات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2017 07:47 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی چێکردنی شورەی سنووری لەلایەن تورکیاوە لەسەر سنوری هاوبەشی لەگەڵ سووریا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند؛ کاری چێکرانی شورەیەکی کۆنکرێتی بەدرێژایی زیاتر لە٥٥٠کیلۆمیتر لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا کۆتایی پێ‌هات .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی سێ شەمە، ئامانج لە چێکرانی ئەو شورەی، بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان لەو وڵاتە ڕاگەیاند.

میدیاکانی تورکیا لەمانگی ژانڤییە ڕایانگەیاند: ئەو وڵاتە کاری چێکردنی٣٣٠کیلۆمیتر شوورەی کۆنکرێتی لەسەر سنوورەکەی لەگەڵ سوریا کۆتایی پێ هێناوە.

تەماحکاریی خاکیی تورکیا لەهەمبەر سوریادا تادێ ڕەهەندو لایەنی بەرفراوانتر و لەهەمان کاتدا مەترسیدارتر بەخۆوە دەگرێ و ئەوەش کاردانەوەی سوریای لەمەڕ کردەی دوژمنکارانەی تورکیا لە گۆڕینی هێڵە سنووریەکانی دوو وڵات بەدواوە بووە.

تاوپێدانی جم و جۆڵی سەربازی تورکیا لە سوریاو پێشێلکرانی بەرفراوانی سەروەریی ئەو وڵاتە لەکاتێکدایە کە تورکیا بەگوێرەی بەیاننامەی مۆسکۆ(بەیاننامەی هاوبەشی ڕووسیا، ئێران و تورکیا) و دانیشتنەکانی ئاستانە، لەسەریەتی ڕێز بگرێ لە یەکپارچەیی خاکی سوریا.

تورکیا لە ئاگۆستی٢٠١٦وە بێ وەرگرتنی ئیزن لە حکومەتی سوریا لەشکەرکێشی کردۆتە خاکی ئەو وڵاتە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.