ئیحتماڵی ئۆپەراسیۆنی نوێی تورکیا لە سوریا
دەوڵەتی تورکیا لە ئیحتماڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە " ئەدلێب و عەفرین" لە سوریا باسیکردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ڕۆژنامەی " یەنی شەفەق" ی تورکیا ، ئیبراهیم کالین ، وتە بێژی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا لە بارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنیی سەربازی سوپای تورکیا لە ئەدلیب و عەفرین (باکووری سوریا) لە نزیکی سنوورەکانی تورکیا جەختیکرد: ئانکارا هەر کردەوەیەک کە پێویست بکات ئەنجامی ئەدات . کالین لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران لە ئانکارا لە بارەی چالاکییەکانی سەربازی تورکیا لە سنووری ئەو وڵاتە و سوریا وتی: ئەم کردەوەگەلە بەسەرنج لە ڕاستەقینەکانی ناوچە ئەنجام دەگرێت ، ڕەنگە ئۆپەراسیۆنی نوێ بە مەبەستی دابینی ئاسایشی سنوورەکان و ڕەنگە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری بەڕێوە بچێت . وتە بێژی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا وتیشی: بەر لەوە یش بەجاران ڕامانگەیاندووە کە بێتوو بەرەوڕووی هەرچەشنە پەلاماریک لە لایەن ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی " پە یە دە" (کوردەکانی سوریا) و یان ناوچەکانی دیکە بین هەنگاوی پێویست هەڵدەگرین . کالین وتی: ڕەوشی ئەدلیب بە سەرنج لە نزیکی ئەو لە سنوورەکانی تورکیا ، راستەو خۆ پێوەندی بە ئێمە وە هەیە و لە کۆبوونەوەکەی ئاستانەیش لەبارەی وردیاتی ئەو وتووێژ کراوە . کەمبوونی ئالۆزییەکان لە شاری باکووریی ئەدلێب لە سوریا مێحوەری سەرەکی دانووستانەکانی ئەمدواییە لە ئاستانەی کازاخستان دایە .