وەڕێ کەوتنی هێزەکانی تورکیا بەرەو سنووری هاوبەشی ئەم وڵاتە و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i309925-وەڕێ_کەوتنی_هێزەکانی_تورکیا_بەرەو_سنووری_هاوبەشی_ئەم_وڵاتە_و_سووریا
ژیدەرە تورکەکان باسی وەڕێ کەوتنی یەکەکانی سوپای تورکیا بەرەو سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2017 10:20 Asia/Tehran
  • وەڕێ کەوتنی هێزەکانی تورکیا بەرەو سنووری هاوبەشی ئەم وڵاتە و سووریا

ژیدەرە تورکەکان باسی وەڕێ کەوتنی یەکەکانی سوپای تورکیا بەرەو سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریایان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولیی تورکیا؛ هێزەکانی پشتیوانی سوپای تورکیا بریتی لە یەکە جەنگاوەرییەکان و هێزە کۆماندۆکانی ڕۆژی دووشەمە لە ناوچەی سەرسنووریی "ڕەیحانلی" لە پارێزگەکانی هاتای" لە باشووری ئەم ولاتە و هاوسنوور لەگەڵ سووریا سەقامگیر بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، کاروانی هەڵگری هێزەکانی تایبەت و کۆماندۆی سوپای تورکیا پاش گەیشتنیان بە ناوچەی ڕەیحانلی لە نێو تەگبیری توندی ئەمنی بەرەو سنوورەکانی باشووری ئەم وڵاتە و سووریا گوێزرانەوە.

پێشبینی دەکرێ سوپای تورکیا لە ڕۆژانی داهاتوودا هێزێکی زیاتر بەڕێ بکات بۆ سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ تورکیا.

جم و جۆڵی سەر بازیی تورکیا لە نزیکی سنووری سووریا لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی تورکیا ئێوارەی شەممە بە پەسەن کردنی پرۆژەیاسای ئاراستە کراوە لە لایەن دەوڵەتەوە سەبارەت بە نوی کردنەوەی ماوەی یەک ساڵەی موڵەتی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەم ولاتە لە ئێراق و سووریا، داکۆکیی خۆی لە کردەوە دەرەوەسنوورییەکانی سوپا ڕاگەیاندبوو.

ئەم کردەوەی تورکیا لە کاتێکدایە کە وێڕای نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد.