بەڕێ کرانی هێز و کەرەستەی جەنگی سوپای تورکیا بۆ سنووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i316565-بەڕێ_کرانی_هێز_و_کەرەستەی_جەنگی_سوپای_تورکیا_بۆ_سنووری_سووریا
ژێدەرە تورکیاییەکان ڕایانگەیاند کە بەڕێ کرانی هێز و کەرەستەی جەنگیی ئەم وڵاتە بۆ سنووری سووریا بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2017 08:26 Asia/Tehran
  • بەڕێ کرانی هێز و کەرەستەی جەنگی سوپای تورکیا بۆ سنووری سووریا

ژێدەرە تورکیاییەکان ڕایانگەیاند کە بەڕێ کرانی هێز و کەرەستەی جەنگیی ئەم وڵاتە بۆ سنووری سووریا بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ژێدەرەکانی ڕاگەیاندنی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕاپۆرتیان دا سوپای تورکیا بە بەڕێ کردنی هێز و کەرەستەی سەربازیی نوی بۆ سنووری سووریا ، خەریکە خۆی ئامادە دەکات بۆ بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆن لە عەفرین هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا.

هەر لەم پێوەندییەدا، هاوکات لەگەڵ بەڕێ کرانی کەرەستەی جەنگیی نوێ بۆ سنوورەکانی سووریا ١٨٠ کۆماندۆی تورکیایش بەڕێ کراون بۆ سنووری سووریا.

شاری عەفرین لە پارێزگەی حەلەبی سووریا کە لە دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) دایە لە کۆنەوە یەکێک لە گرینگترین پرس و بابەتەکانی دەوڵەتی تورکیا هاتۆتە ئەژمار و تورکیا هەوڵ دەدات هێزە کوردەکان لەم شارە وەدەرنێ.

کاربەدەستانی تورکیا لەسەر ئەو بڕوایەن گرووپە کوردییەکان لەوان پارتی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە داکۆکیی وڵاتانی بیانی و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ناسراو بە پەکەکە هەوڵ دەدەن بۆ پێکهێنانی وڵات و یان ناوچەیەکی سەربەخۆی کوردنشین لە باکووری سووریا و باشووری سنووری دوور و درێژی تورکیا لەگەڵ سووریا.