گیرانی هەشت گومانلێکراو بە هاوکاری کردن لەگەڵ داعش لە تورکیا
کانونی یهکهم 26, 2017 09:11 Asia/Tehran
پۆلیسی ئاسایشی تورکیا هەشت کەسی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش گرت .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی جمهورییەت چاپسی تورکیا، پۆلیسی ئاسایشی ئەم وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکی نهێنی دا لەشاری کایسری هەشت کەسی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش گرت .
دادئەستێنی کایسری تورکیا هەروەها حوکمی گرتنی دە کەسی دیکەی کە تۆمەتبارن بە چالاکی بە قازانجی داعش ، دەرکردووە و هەوڵدان بۆ گرتنی دوو کەسی دیکەش درێژەی هەیە.
تورکیا لەبەرئەوەی سنووری درێژخایەنی هەزاروپێنسەد کیلومەتری لەگەڵ ئێراق و سوریا لەباشووری ئەم وڵاتە دا هەیە ، ئەم دواییە گرینگترین شوێنی گواستنەوەی ئەندامانی داعش بۆ ئێراق وسوریا بووە .
سەرپەیڤ