یەکجاری بوونی گرێبەستی فرۆشتنی سیستەمی دژە مووشەکیی S400 لە نێوان تورکیا و ڕووسیا
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا باسی یەکلا کرانەوەی گرێبەستی کڕینی سیستەمی مووشەکیی S400 لە ڕووسیای کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "نورەدین جانیکلی" Noureddine Janykly وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند: گرێبەستی کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S-400 لە ڕووسیا بە بڕی ٢.٥ملیار دۆلار یەکجاری کرایەوە.
جانیکلی لە وتووێژ لەگەڵ مێدیاکانی تورکیادا وتی: ڕێککەوتنەکە ئەنجام دراوە، ئەم گرێبەستە دوو سیستەم و ٤ سایتی تەقاندنی مووشەک دەگرێتەوە.
ڕووسیایش رایگەیاندوە ئەگەری زۆرە یەکەم باری سیستەمەکانی S-400 ، مارسی ساڵی ٢٠٢٠ ڕادەستی تورکیا بکرێ.
ڕووسیا نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر ڕازی بوو بە فرۆشتنی دوو سیستەمی مووشەکی S-400 بە تورکیا، بە بڕی زیاتر لە ٢ ملیار دۆلار . کاربەدەستانی تورکیا بڕوایان وایە کڕینی ئەم سیستەمی بەگریی مووشەکییە بۆ تۆکمە کردنی توانای پێشپێگرییان پێویستە.