کاردانەوەی ڕوسیا لە حاند قسەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i320405-کاردانەوەی_ڕوسیا_لە_حاند_قسەکانی_سەرۆک_کۆماری_تورکیا_لە_بارەی_سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، هەڵوێستگرتنی سەرۆک کۆماری تورکیا دژی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریای بەبێ بناغە زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2017 07:18 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕوسیا لە حاند قسەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی سوریا

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، هەڵوێستگرتنی سەرۆک کۆماری تورکیا دژی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریای بەبێ بناغە زانی .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی  ڕوسیا ئەلیۆم،" ماریا زاخاروڤا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ڕۆژی پێنجشەممە لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەمدواییەی " ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا دژی بەشار ئەسەد وتی ، قسەکانی ئەردوغان لەبارەی ترۆریست بوونی سەرۆک کۆماری سوریا، هیچ بنەما وبناغەیەکی نییە .

 ماریا زاخاروڤا وتیشی، مۆسکۆ نیگەرانی دەرکەوتنی چەک وچۆڵی نوێ لەلایەن ترۆریستانەوەیە لە سوریا دا .

 بە وتەی وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ژماریک لە وڵاتان هەروا لە ترۆریستان لە سوریا پشتگری دەکەن . ڕەجەب تەیب ئەردوغان، لە درێژەی سەفەری دەورەیی خۆی بۆ ئافریقا لە درێژەی هەڵوێستگرتنەکانی دژە سوریی خۆی دا بەشار ئەسەدی وەک ترۆریست ناساند .  وەزارەتی دەرەوەی سوریاش لەبەیاننامەیەک دا کاردانەوەی لە بەرامبەر ئیدعاکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دژی بەشار ئەسەد لەخۆی پیشان داو ڕایگەیاند، ئەردوغان جارێکی تر درێژە بە هەڵخەڵەتاندنی بیرو ڕای گشتیی تورکیا ئەدات .

 لەبەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە ، ئەردوغان بە شێوەی جۆربە جۆر ،پشتگری بێ سنووری کردووە لە تاقمە ڕەشەکوژەکانی سەقامگرتووی سوریا .