قۆڵبەست کرانی دوو کەسی سەر بە داعش لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i321537-قۆڵبەست_کرانی_دوو_کەسی_سەر_بە_داعش_لە_تورکیا
هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو دو ئەندامیی تاقمی ترۆریستی داعش یان لە کاتی هەوڵدان بۆ رۆیشتن لە خاکی سوریاوە بەرەو باشووری تورکیا قۆڵبەست کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2018 10:30 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی دوو کەسی سەر بە داعش لە تورکیا

هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو دو ئەندامیی تاقمی ترۆریستی داعش یان لە کاتی هەوڵدان بۆ رۆیشتن لە خاکی سوریاوە بەرەو باشووری تورکیا قۆڵبەست کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی، سەرچاوە ئاسایشییەکان ڕایانگەیاند، فەرمانبەرانی ئاسایشی لە شاری "ئاقچە قەڵا " ڕۆژی هەینی لە باشووری ئەم وڵاتە ٢ کەس لە  کەسانی سەر بە تاقمی تەکفیری داعش کە گەرەکیان بوو لە سوریاوە بڕۆنە تورکیا ، قۆڵبەست کردووە .

 سەرچاوە ئاسایشییەکان وتیشیان ناوەندی فەرماندەری شارۆچکەی " ئاقچە قەڵا" دوای وەرگرتنی ڕاپۆرتەکانی هەواڵگریی لەبارەی ئامادەبوونی دوو کەس لە ئەندامانی ترۆریستیی داعش لە گەرەکێک نزیک هێلی سنووری نێوان تورکیا و سوریا لە ستانی شانلی ئۆرفا پەلاماریان کردە سەر ئەم ناوچەیە .

 قۆڵبەست کرانیی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش لە تورکیا لە حالێک دایە کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە ستراتژیای دووفاقییانەی بەرامبەر ترۆریسم دا هەیە .

 دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاریی هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی خۆی لە ساڵانیی ئەمدواییە هاوکات لەگەڵ  پشتگریی لە ترۆریستان لە کوشتاری خەڵک و هێزە دەوڵەتییەکانی عێراق  وسوریا دا بەشداری بووە .