قۆڵبەست کرانی 10 هاووڵاتیی بیانی لە تورکیا بە تاوانی پەیوەندی لە گەڵ داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i327857-قۆڵبەست_کرانی_10_هاووڵاتیی_بیانی_لە_تورکیا_بە_تاوانی_پەیوەندی_لە_گەڵ_داعش
هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا 10 هاووڵاتیی بیانییان لەو وڵاتە بە تاوانی پەیوەندی لە گەڵ تاقمی تڕۆڕیستیی داعش قۆڵبەست کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2018 13:22 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی 10 هاووڵاتیی بیانی لە تورکیا بە تاوانی پەیوەندی لە گەڵ داعش

هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا 10 هاووڵاتیی بیانییان لەو وڵاتە بە تاوانی پەیوەندی لە گەڵ تاقمی تڕۆڕیستیی داعش قۆڵبەست کرد .

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، بەدوای فەرمانی  دادئەستێنی  گشتیی  شاری  (ئێلازیغ)ی تورکیا ، هێزە  ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە  لە ئوپڕاسیونێکی نهێنی داو بە گەمارۆی چەن  نیشانەی لە پێشدا دیاریکراو لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی  ئەو  شارە، حەوت هاووڵاتی  عیراقی  و سێ هاووڵاتی  سوورییان بە تاوانی  ئەندام بوون  لە تاقمی  تڕۆڕیستی داعش قۆڵبەست کرد . لە   پشکنینی  هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا لە ماڵی قۆڵبەست کراوان   کەل و پەلی  دیجیتاڵی  و بەڵگەی نهێنی   هی  تاقمی  تڕوڕیستی   داعش دۆزرایەوە و   دەستی بەسەردا گیرا .  قۆڵبەست کرانی گومانلێکراوان  بە هاوکاری  لە گەڵ داعش  لە حاڵێکدا  لە تورکیا   درێژەی هەیە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی  ئانکارا  تا بەرلەوە  سیاسەتێکی  دووفاقانەیان  لە هەمبەر  پرسی تڕوڕیزم  لەناوچەکە دا هەبوو.