تورکیا : ئامادەبوونی روسیا لە کریما پێشێل کردنی مافی نێودەوڵەتیە
وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا بۆ جارێکی دیکە ئامادەبوونی روسیا لە نیمچە دورگەی کریمای وەک پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان ناوبرد و رایگەیاند داکۆکی دەکات لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئوکراین .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لە بەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیادا کە بە بۆنەی چوارەمین ساڵهاتی پەویەست بوونی نیمچە ورگەی کریما بە روسیا دەرچووە هاتووە ، ئانکارا ئەنجامی کۆپرسیەکەی ساڵی 2014 لەم نیمچە دورگەیە بە فەمی ناناسێ و بە نایاسایی دەزانێ .
وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا لەم بەیاننایەدا جەختی کردەوە ئانکارا پرۆسەی گۆڕانکاریەکان لە کریما بە تایبەت رەوشی تورکیا تاتارەکانی ئەم نیمچە دورگەیە لە نزیکەوە پێوشوێن دەگرێ .
تورکیا پێشتریش پەیووەست بوونی نیمچە دورگەی کریمای بە روسیا بە نایاسایی ناوبردوو .
نیمچە دورگەی کریما کە لە سەدەکانی رابردوودا تاتارنشین بووە ، هەمیشە شوێنی کێشەی دەسەڵاتە جیهانیەکان بووە . لە سەدەی 15 تا 18 ی زایینی ، ئیمپراتۆریی عوسمانیی بەسەر ناوچەی کریمادا حکومەتی دەکرد بەڵام روسیا لە سەدەی هەژدەهەمدا خستیە ژێر رکێفی خۆی .
تورکیا بە هۆی نیشتەجێ بوونی هاوڕەچەڵەکانی تورکی تاتار و هەروەها پێشنەی مێژوویی ئەم ناوچەیە لە گەڵ ئەم وڵاتە ، هەستیاریی تایبەتی بە چارەنووسی نیمچە دورگەی کریما داوە .
زیاتر لە سەتی نەوەدی دانیشتوانی کریما لە کۆپرسیەکەی مارسی 2014 دا دەنگیاندا بە جیابوونەوە لە ئوکراین و پەیوەست بوون بە روسیا . مسکۆ دوای بەڕێوەچوونی ئەم کۆپرسیە بە ئیمزاکردنی گرێبەستێک ئەم پەیوست بوونەی پشت ڕاست کردەوە بەڵام حکومەتی رۆژاواخوازی ئوکراین ئەم جیابوونەوە قەبوڵ ناکات. ئەمریکا و یەکیەتی ئورویاش داکۆکی لە ئوکراین دەکەن .
..........