ئیدانەکرانی شارۆچکەسازییەکانی رژیمی زایۆنی لەلایەن تورکیاوە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، چێکرانی زیاتر لە دوو هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن لەلایەن رژیمی زایۆنیی شەرمەزار کرد.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی"تی ئاڕ تی"ی تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی بەدەرکردنی بەیاننامەیەک نەیارەتی لەگەڵ کردەکانی رژیمی زایۆنی لەمەڕ سازکردنی زیاتر لەدووهەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە لێواری رۆژاوای ، بە ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی کۆمەڵگای جیهانی زانی و داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، بەکاردانەوە بەو پرسە، شەرمەزاری بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەو بەیاننامەیەدا وشداری دا؛ ئەو چەشنە کردانە کە بێ گرینگیدان بە یاساوڕێسا مافەوانییە نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ئەنجام دەگرێ، مافە بەراییەکانی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین پێشێل دەکات.
بەرپرسانی رژیمی زایۆنی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەزامەندییان دەربڕی لەگەڵ سازکردنی دوو هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن.
چێکرانی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە لەحاڵێکدا ئەنجام دەگرێ کە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ٢٣ی دیسەمبەری٢٠١٦دەنگی ئەرێنی داوە بەو بڕیارنامەیەی کە ئامانجی، کۆتایی هێنان بە شارۆچکەسازییەکانی رژیمی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستینە.
رژیمی زایۆنی لەهەوڵی گۆڕینی دیموگرافیاو داڕشتی حەشیمەتیی ئەو ناوچانە بەقازانجی زایۆنییەکانە هەتا داگیرکەرییەکەی لەناوچە فەلەستینیەکان بچەسپێنێ.