لاڤرۆف ، هاوکاریی تورکیاو ڕووسیای بە سازندە ناوبرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i347791-لاڤرۆف_هاوکاریی_تورکیاو_ڕووسیای_بە_سازندە_ناوبرد
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەدیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە مۆسکۆ، هاوکارییەکانی دوو وڵاتی بە سازندە زانی و وتی: پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و ئانکارا لەبواری جیاجیادا ڕوو لەپەرەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2018 13:05 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف ، هاوکاریی تورکیاو ڕووسیای بە سازندە ناوبرد

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەدیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە مۆسکۆ، هاوکارییەکانی دوو وڵاتی بە سازندە زانی و وتی: پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و ئانکارا لەبواری جیاجیادا ڕوو لەپەرەیە.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ مەولوود چاووش ئۆغڵووی هاوتای تورکی ، وتی کە پەرەی پەیوەندیی نێوان وەزارەتخانەکانی دیکەو ئیدارەکانی دوو وڵات ، لەبەرنامەی کاری دوولایەن دایە.

لاڤرۆف وتی: دوو وڵات هەردەم پرس وبابەتی گرینگیان بۆ وتووێژ هەیە کە لەوێنەی ئەوان، پرسی تیجارەت، هاوکاریی مرۆیانەو هاوکاریی تەکنیکی و سەربازییە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەئاماژە بە دانیشتنی داهاتووی سەرانی وڵاتانی گەرەنتیکەری ئاگربەسی سووریا بریتی لە؛ ئێران، تورکیاو سووریا لەتاران، تەوەری سەرەکیی ئەو دانیشتنەی، تاووتوێی ڕەوشی ئیدلەب لەباکووری رۆژاوای سووریا ڕاگەیاند.

قووڵ بوونەوەی گرژیی و کێشەی نێوان ئانکاراو واشنگتۆن لەچەند حەوتەی ڕابردوو پاش گیرانی ئەندرو برانسۆن سیخوڕی بەڕواڵەت قەشەی ئەمریکی لە تورکیا، پەیوەندییەکانی ئەو دوو ئەندامەی ناتۆی ئاڵۆزتر و  ئانکارای زیاتر لە مۆسکۆ نزیک کردۆتەوە.