تورکیا بەفەرمی بەرەی نوسرەی بە گروپێکی تیرۆریستی ناسی
ئهیلوول 01, 2018 07:49 Asia/Tehran
حکومەتی تورکیا رۆژی هەینی ، گروپی ترۆریستیی ناسراو بە هەیئەتی تەحریروشام ( بەرەی نوسرە ) لە سوریای بە گروپێکی تیرۆریستی راگەیاند .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداو سیما ، حکومەتی تورکیا رۆژی هەینی تاقمی ناسراو بە هەیئەتی تەحریروشامی وەک ناوێکی وەرگیراو لە بەرەی نوسرە ، خستە لیستی تیرۆریسمەوە .
ئەم هەنگاوەی تورکیا لە سەرووبەندی دەسپێکی هەڵمەتی ئەرتەشی سوریا و هاوپەیمانانی بۆ رزگارکردنی ئیدلب هەڵگیراوە .
هەڵمەتی رزگارکردنی ئیدلب ، هەڵمەتێکی سەربازیی دەبێ بۆ سەرکوتکردنی هێزەکانی بەرەی نوسرە .
وەلید موعەللیم وەزیری دەرەویە سوریا رۆژی پێنجشەممە لە مسکۆ رایگەیاند : هێزە سوریەکان هەڵمەتی ڕزگارکردنی ئیدلب تا کۆتایی ئەنجام ئەدەن و ئامانجی سەرەکیی دمشق ، ، گروپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرەیە .