وتووێژی بە تەلەفۆنی ئەردۆغان و مەلیک سەلمان لە بارەی دۆسیەی خاشوقچیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i351103-وتووێژی_بە_تەلەفۆنی_ئەردۆغان_و_مەلیک_سەلمان_لە_بارەی_دۆسیەی_خاشوقچیەوە
سەرۆکی تورکیا بە تەلەفۆن لە گەڵ پادشای عەرەبستان لە بارەی دۆسیەی جەمال خاشوقچی رۆژنامەوانی رەخنەگری سعودی وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 06:51 Asia/Tehran
  • وتووێژی بە تەلەفۆنی ئەردۆغان و مەلیک سەلمان لە بارەی دۆسیەی خاشوقچیەوە

سەرۆکی تورکیا بە تەلەفۆن لە گەڵ پادشای عەرەبستان لە بارەی دۆسیەی جەمال خاشوقچی رۆژنامەوانی رەخنەگری سعودی وتووێژی کرد .

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان شەوی رابردوو لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا ، جەختیان کردەوە  لەسەر گرنگایەتی بەرەوامیی هاریکاریی دوو قۆڵیی لە دۆسیەی جەمال خاشوقچی دا .

بەرلەوەش مەولوود چاوش وغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەندبوو ، لێکۆڵینەوە لە بارەی کوژرانی جەمال خاشوقچی سەرکەوتوانە بووە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان ، ئەنجامەکەی بە رووونی و بێ خاترگرتنی هیچ وڵاتێک بە ئاگاداریی جیهان دەگەیەنن .

جەماڵ خاشۆقچی ڕۆژنامە نووسی 59 ساڵانی ڕەخنەگری سەعوودیا دووی ئوکتوبر دوای سەردانی  کونسولخانەی عەرەبستان  لە تورکیا  ڕفێندرا  و بەڵگەکان نیشاندەری کوشتن و ئەنجن ئەنجن کرانی تەرمی ناوبراون . 

خاشوقچی دوای هەڵبژرادنی بن سەلمان وەک پاشمیری عەرەبستان ئەو وڵاتەی بە جێ هێشت و چوو بۆ ئەمریکا. ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعوودی لە نووسراوەگەلێکدا   کە لە ڕۆژنامەی واشنگتون پوست  چاپ کرابوو  ڕەخنەی گرتبوو  لە شەڕی عەرەبستان لە یەمەن و گرتنی پارێزەرانی مافی ژنانی عەرەبستان .