درێژەی شەرەقسە و دەمەقڕەی کاربەدەستانی تورکیا و ئیسرائیل
بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری تورکیا سەبارەت بە بێ بنەما زانینی تۆمەتەکانی ئەم دواییەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دژی ئەرتەشی ئەو وڵاتە شەڕی زارەکی نێوان دوو لایەنی توندتر کردەوە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئاناتولی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی سێشەمە لە بەیاننامەیکدا لە کاردانەوەی بە تومەتەکانی بنیامین نتانیاهۆ سەروک وەزیرانی ئیسرائیل دژی ئەرتەشی تورکیا ڕایگەیاند وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دژی ئەرتەشی تورکیا بە ئامانجی بە لاڕێدا بردنی ڕای گشتیی لە تومەتەکانی گەندەڵی ناوبراو و کێشە سیاسیەکانی ئیسرائیل وتراوە و ڕاست نیە . لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە کەسانێ کە زاروکەکان دەکەنە ئامانج و دەستیان بە خوێنی منداڵانی فەلەستینی سوورە مافی ئەوەیان نیە کە تۆمەت لە ئەرتەششی تورکیا بدەن . بنیامین نتانیاهۆ ڕۆژیشەمە 22 دیسامبر لە توئتێر ڕوولە ڕەجەب تەیب ئەردوغان نووسی سەرۆک کومارێک کە قوبرسی باکووری داگیر کردووە و ئەرتەشەکەی ژنان و منداڵان لە گوندە کورد نشینەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکوژێ نابێ موعەزە بۆ ئیسرائیل بکات . ناکۆکیەکان لە سەر پرسی فەلەستینن هەر ماویەک جارێک دەبێتە هۆی شەڕی زارەکی لە نێوان کاربەدەستانی تورکیا و ڕژیمی زایونی .