ئامانجی کاربەدەستانی تورکیا و ئیسرائیل لە درێژەی مشت و مڕە زارەکیەکانی ئەم دواییە
ڕۆژنامەی زایونی ئامانجی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کوماری تورکیای لە تێکهەڵچوونە زارەکیەکانی ئەم ڕوژانەی دواییەی بە هەوڵێک بۆ کەڵک وەرگرتن لە هەڵبژرادنەکانی داهاتووی دوو لایەن ڕ اگەیاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕادیو تورکی ئەستەموڵی دەرەوە سنووری ، ڕۆژنامەی ئورشەلیم پوست ئەم دواییە لە شێکردنەوەیکدا وێڕای ئاماژە بە وردەکاریەکانی هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی مارسی 2019 لە سەرزەویە داگیرکراوەکان نووسی هەرچەندە ئیسرادیل و تورکیا نزیک دەبنەوە بە هەڵبژرادنە سەرانسەریەکان مشت و مڕی زارەکی لە نێوان کاربەدەستانی دوو لایەن توندتر دەبێتەوە . ئورشەلیم پوست جەختی کرد هەموو کارناسانی پرسە ناوچەییەکان لەسەر ئەو پرسە هاوبیرئڕان کە ئامانج لە مشت و مڕی زارەکی ئەم دواییەی نێوان سەرانی ئیسرائیل و تورکیا پڕوپاگەندە و کاریگەر یدانان لە سەر بیرئڕای دەنگدەران و ڕاکێشانی سەرەنجی ئەوانە . تورکیا یەکەمین وڵاتی ئیسلامیە کە ئیسرائیل لە ساڵی 1949 بە فەرمی ناسی