پروین بولدان : لەیلا گۆڤەن لە زیندان ئازاد کرا ، مانگرتن لە خوراک درێژەی دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i356579-پروین_بولدان_لەیلا_گۆڤەن_لە_زیندان_ئازاد_کرا_مانگرتن_لە_خوراک_درێژەی_دەبێت
پەروین بوڵدان لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە ئازادی لەیلا گوڤەن بە پەیامنێرانی وت : مانگرتن لە خوراکی لەیلا گۆڤەن درێژەی دەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2019 15:15 Asia/Tehran
  • پروین بولدان : لەیلا گۆڤەن  لە زیندان ئازاد کرا ، مانگرتن لە خوراک درێژەی دەبێت

پەروین بوڵدان لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە ئازادی لەیلا گوڤەن بە پەیامنێرانی وت : مانگرتن لە خوراکی لەیلا گۆڤەن درێژەی دەبێت .

بە گوێرەی ڕاپۆڕاتی کورد پرێس بە گێڕانەوە  لە ڕۆژنامەی ئورنسل  ، لەیلا گوڤەن نوێنەری  زیندانی کراوی  پارتی دیموکراتیکی  گەل  کە  79 ڕۆژە  مانی  لە خوراک گرتووە  ئەمڕۆ  بە دوای  دەرکردنی حوکمی  ئازادیەکەی  لە لایەن  بنکەی  9 د ادگای    سزای  یداریبەکر بەپ ێشوازی چالاکان  و سیاسەتوانانی  کوردی تورکیا  لە زیندانی دیاربەکر  ئازاد کرا . خەڵک کە بۆ  پێشوازی کردن  لە لەیلا گوڤەن  لە دەڤەری  زیندان  کۆبوونەوە  بە بەرز کردنەوەی  دروشمگەلێک  بۆ وێنە  "  لەیلا گوڤەن  جێ شانازی  ئێمەیە " ئازادی  ئەو سیاسەتوانە  کوردەی تورکیایان  کردە جێپن .  پەروین بولدان لە وتەگەلێکدا  وێڕای  ئاماژە بە  ئازادی  لەیلا گوڤەن بە پەیامتێرانی وت : حوکمی  ئازادی   ناوبراو   لە لیاەن  دادگاوە  زۆر پوزێتیڤ بوو  لەیلا گوڤەن دەگوازرینەوە بۆ ماڵەکەی و مانگرتن لە خوراکی  لەیلا گوڤەن  درێژەی دەبێت .