خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی و دژە زایۆنی لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i365626-خۆپێشاندانی_دژە_ئەمریکی_و_دژە_زایۆنی_لە_تورکیا
هەزاران کەس لە خەڵکی شاری ئادانا لەباشوری تورکیا، خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی ودژە زایۆنیان بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2019 03:38 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی و دژە زایۆنی لە تورکیا

هەزاران کەس لە خەڵکی شاری ئادانا لەباشوری تورکیا، خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی ودژە زایۆنیان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی "ملـلی گازێتە"ی تورکیا، خۆپێشاندەران بەدانی دروشمی دژە ئەمریکی و دژە زایۆنی، ئەمریکاو ئەو رژیمەیان بەهۆکاری سەرەکیی کودەتای ناسەرکەوتووی سەربازی زانی لە١٥ی ژوولای٢٠١٦ دژبە حکومەتی تورکیا.

خۆپێشاندەران داوایان لە حکومەتی تورکیا کرد، پێگەکانی ناتۆ و لەسەروویانەوە پێگەی ئاسمانیی ئینجرلیک کە لایەنگری کودەتاچیان بوون، هەڵچنرێنەوە .

بەبڕوای حکومەتی تورکیا، فەتحوڵڵا گولەن ولایەنگرانی بە کنە کردنەنێو دەزگەی دادەوانی، سەربازی، فێرکاری و ئیدارەو ناوەندە حکومییەکانی دیکە، کودەتای ناسەرکەوتووی سەربازیی١٥ی ژوولای٢٠١٦یان ڕێکخست بەڵام گولەن کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە، ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە.

حکومەتی تورکیا هەروەها خوازیاری ڕادەست کرانەوەی گولەنە ، داوایەک کە ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە.