درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەر بوونی کاتیی یەکێک لە کارگێڕانی کونسولخانەی ئەمریکا لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i368855-درێژکرانەوەی_ماوەی_دەستبەسەر_بوونی_کاتیی_یەکێک_لە_کارگێڕانی_کونسولخانەی_ئەمریکا_لە_تورکیا
دادگەی ئەستەمۆڵی تورکیا باسی درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەر بوونی کاتیی یەکێک لە کارگێڕانی کونسولخانەی ئەمریکا لە تورکیای کرد بە تاوانی سیخوڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2019 08:21 Asia/Tehran
  • درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەر بوونی کاتیی یەکێک لە کارگێڕانی کونسولخانەی ئەمریکا لە تورکیا

دادگەی ئەستەمۆڵی تورکیا باسی درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەر بوونی کاتیی یەکێک لە کارگێڕانی کونسولخانەی ئەمریکا لە تورکیای کرد بە تاوانی سیخوڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، دادگەیەکی ئەستەمۆڵ لەگەڵ داخوازیی پارێزەرانی «مەتین تۆپۆز» لەمەڕ ئازاد کردنی بێ بارمتەی ناوبراو دژایەتیی کرد.

«تۆپۆز» لە دادگەدا جارێکی تر پێی لە سەر بێ تاوان بوونی خۆی داگرت و داوای ئازادکرانی خۆی کرد.

پێشتریش سێ داخوازیی ئازادکرانی ناوبراو لە ماوەی مانگەکانی مارس و مای و ژوئەن ڕەت کرا بووەوە.

«مەتین تۆپۆز» کە لە کونسولخانەی ئەمریکا لە ئەستەمۆڵ چالاکیی نواندووە، ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ئەمریکا گیراو لەو کاتەوە ھەتا ئێستا بەشێوەی کاتی دەستبەسەرە.