ته‌مووز 04, 2020 20:05 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی تورکیا لە لیبیا پاپۆڕێکی جەنگیی وڵاتەکەی بەسەردەکاتەوە

وەزیری بەرگریی تورکیا کە دو رۆژە لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیایە، سەردانی کەشتییەکی جەنگی وڵاتەکەی دەکات کە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی رەوانەی کردوە.

لەراگەیەنراوێکدا، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرایکردوە، ئەمڕۆ شەممە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی کەشتییەکی جەنگی وڵاتەکەی کردوە کە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی رەوانە کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی سەربازان و هێزە میلیشیاکانی وڵاتەکەشی کردوە و جەختیکردۆتەوە کە ئەوان بەردەوامن لەهاوکاریکردنی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا.هاوکات، ئاکار، لە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند ، "فەڕەنسا بە تۆمەتبارکردنی وڵاتەکەی هەوڵی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆی دەدات، لەبەرئەوە پێویستە داوای لێبوردن لە ئەنقەرە بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی هێزەکانی تورکیا لە لیبیا و دەریای ناوەراست لەچوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدایە.

یەکی ئەم مانگە حکومەتی فەڕەنسا بڕیاریدا بە کشانەوە لە ئۆپەراسیۆنی چاودێری دەریای سپی ناوەڕاست کە بە ئۆپەراسیۆنی ( Sea Guardian ) ناسراوە، تا وەڵامی سەرنج و تێبینییەکانی دەدرێتەوە لەبارەی دەستێوەردانەکانی تورکیا لەکاروباری لیبیا.گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و فڕەنسا زیاتربووە بەهۆی دەستێوەردانەکانی تورکیا لەلیبیا، فەڕەنسا تورکیای تۆمەتباکردوە بەوەی دەستدرێژیکردووەتە سەر کەشتییەکی وڵاتەکەی لە دەریای ناوەراست .

بۆچوونت