پەکەکە : لە شەڕ و لێکدانی ئەمڕۆدا 13 لەشکەریی تورکیا کوژراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i383726-پەکەکە_لە_شەڕ_و_لێکدانی_ئەمڕۆدا_13_لەشکەریی_تورکیا_کوژراون
له‌ شه‌ڕو پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ، 13 سه‌ربازی لەشکەریی تورکیا کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2020 13:37 Asia/Tehran
  • پەکەکە : لە شەڕ و لێکدانی ئەمڕۆدا 13 لەشکەریی تورکیا کوژراون

له‌ شه‌ڕو پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ، 13 سه‌ربازی لەشکەریی تورکیا کوژران.

 

دیار دەنیز، بەرپرسی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل( هەپەگە ) بە وێستگە نیوزی راگەیاند: پێشنیوەرووی ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 12ی ته‌مموزی 2020، شەڕ و پێکدادنی سەخت لە نێوان ھێزەکانیان و سوپای تورکیا لە چیای خامتیر دەستیپێکردووە.

وتیشی: "لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانی ئەمڕۆدا  13 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون".

ئاماژە بەوەشکرد: "دوێنێ لە گردی شەشدارا و خامتیر لە سێ چالاکی ھێزەکانمان سێ لەشکەریی سوپای تورکیا کوژران".

لەمبارەوە  ئەرتەشی تورکیا تا ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەکی نەبووە .