له تورکیا : چوار ڕۆژنامەنووسی کورد زیندانی کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387631-له_تورکیا_چوار_ڕۆژنامەنووسی_کورد_زیندانی_کران
چوار ڕۆژنامەنووسی کوردی تورکیا بەتۆمەتی ئەندام بوون لە گرووپە تیرۆریستییەکان و بڵاو کردنەوەی هەواڵ لە دژی حکوومەت خرانە زیندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 10:37 Asia/Tehran
  • له تورکیا : چوار ڕۆژنامەنووسی کورد زیندانی کران

چوار ڕۆژنامەنووسی کوردی تورکیا بەتۆمەتی ئەندام بوون لە گرووپە تیرۆریستییەکان و بڵاو کردنەوەی هەواڵ لە دژی حکوومەت خرانە زیندان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدنان بیان و جەمیل ئوغور، دوو هەواڵنێری ئاژانسی Mezopotamya و هەروەها شەۆربان ئابی هەواڵنێری ئاژانسی جین نیووز لەگەڵ نازان سالا، ڕۆژنامەنووسی کوردی تورکیا کە ماوەیێک پێش لە پارێزگای کوردنشینی وان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرابوون بە حوکمی دادگای وان ڕاپێچی بەندیخانە  کران.

لەمبارەوە Mezopotamya زیاتر دەنووسێت: دادوەری دۆسیەی ئەم 4 ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێرە کوردە بە تۆمەتی «بڵاو کردنەوەی هەواڵ لەدژی حکوومەت» و «ئەندامبوون لە گرووپە تیرۆریستییەکان» حوکمی زیندانی کردنی بۆ ناوبراوان دەر کردووە.