کازمی و ئەردوغان ھێزمەند کردنی ھاوکارییە ئابوورییەکانیان تاوتوێ کرد
سەرۆ ک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە پەیوەندیی دوولایەنەو ھێزمەند کردنی ھاوکاریی ئابووری و سەرمایەنانەوەیان پێکەوە تاوتوێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی نووسینگەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دا ھاتووە، کازمی دوای بەڕێوەچوونی ئاھەنگی فەرمیی پێشوازی کردن لە لایەن «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیاوە، لەگەڵ ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنە بیروڕای گۆڕییەوە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، لە دیدارەکەی «کازمی»و «ئەردوغان» ڕێگاکانی پتەوکردنەوەی پەیوەندی لە بواری جۆربەجۆر لێک درایەوەو کۆمەڵێک بابەتی جێی سەرنجی ھەردووک لا لێک درایەوە.
لەم دانیشتنەدا ھێزمەند کردنی ھاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان بەغداو ئانکارا و بانگێشتن لە کۆمپانیاکانی تورکیا بۆ سەرمایسەنانەوە لە بواری جۆربەجۆر لە عێراق دا باس و وتووێژی لە سەر کرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وەزیرەکانی گەییشتە ئانکارا.