قڵیچدار ئوغڵوو داوای دەسبەجێ ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جهههپه) داوای دەستبەجێ ئازادکردنى دهمیرتاشو جێبهجێکردنى بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دهکات، دهشڵێت:"بەئازادنەکردنی هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، تورکیا باجێکی قورس دەدات".
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، کەمال کڵیچدار ئۆغڵو لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لەشاری ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا وتی:"دەبێت سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازادبکرێتو بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەوبارەیەوە جێبەجێبکرێت".
هۆشداریی بهحکومهتو دهسهڵاتدارانى تورکیاشداوهو وتویهتى:"ئەگەربێتو بڵێن گوێ بەبڕیارەکە نادەین، کەواتە لەئەوروپا خۆت دابڕاندوەو باجی ئەوەش قورس دەبێت".
سێشەممەی ڕابردوو، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی بەردهوامی هێشتنەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی لەزیندان کردو داوایکرد، دەستبەجێ ئازادبکرێت.
دادگاکە لەبەیاننامەکە ڕایگەیاندبوو، زیندانیکردنی دەمیرتاش پێشێلکردنی پێنج مادەی ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤەو پشت بەهۆکاری سیاسیی دەبەستێت نەوەک یاسایی، بەردەوامی مانەوەشی بەپێشێلکردنی مافەکانی دەمیرتاش هەژمارکردبوو.
لەبەرامبەر بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، سلێمان سۆیڵوی وەزیری ناوخۆی تورکیا بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندبوو، داواکاری دادگا ئەوروپییەکە بۆشو بێمانایەو ئەوان جێبەجێی ناکەن.