ھەگەری ھێرشی تورکیا بۆ سەر شنگال لە باکووری عێراق
کانونی دوھەم 22, 2021 19:39 Asia/Tehran
بیانووی وەدەرنانی پەکەکە ھەڕەشەی تازەی «ئەردوغان»ە بۆ ھێرش کردنە سەر باکووری عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئیسنا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بوونی ھێندێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە»ی لە ھەرێمی کوردستاندا کردووە بە بیانوویەک بۆ ھێرش کردنە سەر شنگال و بۆ ترس وەبەرنانی زیاتریش ڕایکەیاندووە: من ڕستەیەکی تایبەت بە خۆمم ھەیە کە بەردەوامیش دووپاتی دەکەمەوە، لەوانەیە شەوێک لەناکاو ھرووژم بھێنم».
سوپای تورکیا ٢٧ی مانگی مای ٢٠١٩ ئۆپراسیۆنێکی بۆ سەرکوت کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» لە باکووری عێراق دەست پێ کردووە.
بەغدا گەلێک جار پێدزەی لەشکریانی تورکیا بۆ نێو ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتەی بە واتای پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق زانیوەو ئیدانەی کردووە.