دەرچوونی بڕیاری دەسگیرکران بۆ ٤٤ دادئەستێن و دادوەر لە تورکیا
دادئەستێنی گشتیی ئەنقەرە بۆ ٤٤ دادئەستێن و دادوەر بە تاوانی هاوکاری کردن لەگەڵ فەتحوڵڵا گولەن تاوانباری سەرەکی کۆدەتا بێ ئاکامەکەی تورکیا حوکمی دەسگیر کرانی دەر کرد.
ئەم کەسانە تاوانبارن کە لە تاقیکاری کۆتایی پارێزەرەکان بۆ قازی ودائەستێن بوون لە ساڵی ٢٠١١ پرسیارەکانیان لە پیاوانی گولەن وەرگرتووە وچوونەتە ناو سیستمی دادەڤانی تورکیا.
پۆلیسی تورکیا بە پێی بڕیاری دادئەستێنی ئەنقەرە بۆ دەسگیر کردنی ئەم کەسانە بەیانی رۆژی جومعە بەشێوەی هاوکات لە ٢٣ پارێزگەی ئەم وڵاتە ئۆپراسیۆنی دەسپێکرد .
لە زیاتر لە چوارسالێک کە لە ھەنگاوی بێ ئاکامی ژمارێک لە سوپاییەکانی تورکیا بۆ ڕۆخاندنی دەوڵەت تێدەپەریت هەتا ئێستاکە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لە کارمەندانی ڕێکخراوەکانی دەوڵەتی وحکومەتی لە کار دەرکراون وزیاتر لە پەنجا هەزارکەسیش لەوان ژمارەیەکی زۆر لە کەسانێک کە لەهێزی دادەڤانی دان وتەنانەت ھەندێک لە سەرۆکانی دادگەی یاسای بنەڕەتیش زیندانی کراون .