دانوستانی یۆنان و تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i392079-دانوستانی_یۆنان_و_تورکیا
61مین خولی دانوستانی نێوان تورکیا و یۆنان بۆ یەک لاکردنەوەی ناکۆکیەکان لەسەر دەریای ئێژە و مدیتەرانەی رۆژھەڵات لە نێوان تورکیا و یۆنان ، لە ئەستەموڵ دەستپێدەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2021 12:22 Asia/Tehran
  • دانوستانی یۆنان و تورکیا

61مین خولی دانوستانی نێوان تورکیا و یۆنان بۆ یەک لاکردنەوەی ناکۆکیەکان لەسەر دەریای ئێژە و مدیتەرانەی رۆژھەڵات لە نێوان تورکیا و یۆنان ، لە ئەستەموڵ دەستپێدەبێ .

ئەم وتووێژانە دوای وەستانێکی 5 ساڵە ئەمڕۆ دوشەممە لە سەر بانگشێتنی مەولود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لایەنی یۆنانی دەسپێدەبێ . 

سەرۆک وەزیرانی یۆنان لەم دواییانەدا رایگەیاند ، بە دانوستان بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان لە گەڵ تورکیا گەشبینە . 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە جاران ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانی بێ شەرت و مەرج لە گەڵ یۆنان راگەیاندبوو . 

دوایین وتووێژی بەرایی بۆ یەک لاکردنەوەی ناکۆکیەکان لە مدیتەرانەی رۆژھەڵات ساڵی 2016 بەڕێوەچوو .