دەرچوونی بڕیاری زیندانی کردنی کاتی بۆ ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە تورکیا
شوبات 20, 2021 13:48 Asia/Tehran
دادگایەک لە ئانکارا ئەندامێکی باڵای پەکەکەی بە بڕیاری گرتنی کاتی راپێچی بەندیخانە کرد .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی تەرەتەی تورکیا ، ئیبراھیم پاریم کە وەک بەرپرسی لۆجستیکی پەکەکە ناوی براوە ، دوێنی ھەینی راپێچی بەندیخانە کرا .
ئەو لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشی پۆلیس و رێکخراوی ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە ناوچەی شنگال دەسگیر کرا و 10ی شوبات بۆ تورکیا برا .
پاریم کە ساڵی 2015 چووە رێزەکانی پەکەکە ، بە ئامادەبوون لە ناڕەزایەتیەکانی ناسراو بە ناڕەزایەتیەکانی کۆبانی لە ساڵی 2014 لە شاری وانیش تاوانبارە .