ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری عێراق
ئادار 26, 2021 15:36 Asia/Tehran
سوپای تورکیا بنکەوبارەگای پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتەی لە باکووری عێراق دا کردە ئامانج.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند، لەم ھێرشەی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر بنکەو.بارەگای ھێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق، ھەشت کەسیان لێ کوژرا.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی ڕابردووش شەش کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» لە ھێرشی یەکەکانی پاڵپشتی کردنی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژران.
ھێرشی سوپای اورکیا بۆ سەر مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق لە کاتێکدا بەردەوامە کە کاربەدەستانی عێراقی گەلێک جار ئەم ھێرشانەیان ئیدانەکردووەو بە پێشێل کردنی سەروەریی خاک و دەستەڵاتی ئەم وڵاتەیان زانیوە.