کاردانەوەی تورکیا بە بەفەرمی ناسینی قەڵاچۆی ئەرمەنیەکان لە لایەن ئەمریکاوە
نیسان 25, 2021 02:14 Asia/Tehran
تورکیا شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ھەنگاوی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بەفەرمی ناسینی کومەڵکوژیی ئەرمەنیەکانی بێ بنەما زانی .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سیاسی کردنی بابەتی کوشتاری ئەرمەنیەکان لە لایەن وڵاتی سێھەم( ئەمریکا) ی بە توندی ئیدانە کرد .
گوتیشی : ھەرگیز رێگانادەین کولتوری ژیانی ھاوبەشی نێوان تورکەکان و ئەرمەنیەکان لە بەین بچێت .
مەولوود چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەمبارەوە گوتی : بڕیاری ئەمریکا بۆ بەفەرمی ناسینی کوشتاری ئەرمەنەکان بە تەواوەتی رەتدکەینەوە .
گوتیشی : تورکیا لە بارەی مێژوو وانە لە کەس وەرناگرێ .
سەرۆکی ئەمریکا شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بە کاتی تاران قەڵاچۆی ئەرمەنیەکان لە دەورانی حکومەتی عوسمانی وەک جینۆساید بە فەرمی ناسی .