نیسان 27, 2021 22:07 Asia/Tehran
  • جەختی پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانیی تورکیا لە سەر کاراکرانی سیستێمی «ئێس_چوارسەد»

سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانیی تورکیا «MHP» خوازیاری چالاک کرانی سیستێمی «ئێس_چوارسەد» بوو .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، « دەوڵەت باخچەلی» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەنگاوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی بەرەکوژیی ئەرمەنەکان، خوازیاری چالاک کرانی سیستێمی «ئێس_چوارسەد» و دەستپێکی بەکار ھێنانی بوو.

ھەنگاوەکەی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قەڵاچۆی ئەرمەنەکان بووەتە ھۆی توڕە بوونی تورکیا.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی ئەو ڕووداوە تاڵەی کە زیاتر لە سەردەیەک لەمەوبەر قەوماوە، قسەگەلێکی بێ ناوەڕۆکی ھێناوەتە ئاراوە.

سەرپەیڤ