داخرانی ھەشت قوتابخانەی تورکیا لە عەرەبستانی سەعودی
وەزارەتی فێرکاری و بارھێنانی عەرەبستای سەعودی ڕایگەیاند، ھەشت قوتابخانەی تورکیا لەم وڵاتەدا ھەتا کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠_٢٠٢١ دادەخات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، وەزارەتی فێرکاری و بارھێنانی عەرەبستای سەعودی بە ناردنی نامە بۆ قوتابخانەکانی سەربە وەزارەتی فێرکاری و بارھێنانی تورکیا لە شارەکانی «تەبوک، ریاز، تائیف و جەدده» لە بارەی بڕیارەکەی خۆی ئاگاداری کردوونەتەوە.
کاربەدەستانی ئەم وەزارەتەی عەرەبستان وێرای بەسەر کردنەوەی قوتابخانەکانی تورکیا لە شارەکانی « ئەلدەمام و ئەبھا» بەرپرسانی ئەم قوتابخانەگەلەشیان لەو. بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، قوتابخانەکانی تورکیا لە شارەکانی «مەککە و مەدینە»ش ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە.
ناکۆکیی سیاسیی عەرەبستان لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە کاروباری ناوچەکە لەو ھۆکارە گرینگە کاریگەرانەی سەر پەیوەندیی نێوان دو لایەن بووە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو.